وەرگێڕی نوسین و بە زارەکی لە زمانی کوردیەوە بۆ سەر زمانی ئەڵمانی، فارسی و هەروەها دەری لە شاری کۆلن. بە پێچەوانەشەوە لەو زمانانەوە بۆ سەر زمانی کوردی.
ساڵانێکی دوور و درێژ لە کاری وەرگێڕان و خزمەتگوزاریدا بۆتە مایەی کەلەکە بوونی ئەزمونێکی دەوڵەمەند لە هەمو زمانەکاندا، وەرگێڕان و تەرجومە بۆ زمانی ئەڵمانی، کوردی - سۆرانی، فارسی و دەری کاری ئێمەیە.
بۆ وەرگێڕانێکی پسپۆرانە و شارەزایانە پێویست بە وەرگێڕێکی پیشەیی لێهاتو لە گشت زمانەکاندا دەبێت.
ئێمەش ئامادەین ئەم کارەتان بۆ لە ئەستۆ بگرین.
- هاوکاری و هەماهەنگی کار لەگەل دادگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیدا لە هەریمی نۆردراین وێستفالێن و سەرانسەری ئەڵمانیادا.
یارمەتیدان لە هەر چەشنە ئیش و کاری وەرگێڕاندا
- وەرگێڕانی فەرمی و رەسمی هەر چەشنە نوسراوە، بەڵگەنامە، گرێبەست و وەرەقە.
- تەرجومەی فەرمی بۆ پێشکەش کردن بە دادگا و فەرمانگە و هە مو شوێنە دەولەتی و نادەولەتیەکان.
- موتەرجمی زارەکی بۆ هاورێی کردن و لەگەڵدابوون لە کاتی سەردانی پزیشک و چونە خەستەخانەو فەرمانگەو دادگاو زیندان و هەمو شوێنەکانی تر.
ئارمان مودەبیر
وەرگێڕ و موتەرجیم بە نوسین و زارەکی
وەرگێڕ و موتەرجیمی فەرمی و سوێنددراو بۆ ئەو زمانانەی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا، عێراق، ئێران و ئەفغانستان قسەی پێدەکەن واتا، زمانی ئەڵمانی، کوردی سۆرانی، فارسی و دەری.
نرخ و حەقدەستی تەرجومەی نوسراوە
بۆ وەرگێڕانی کار و بار و خزمەتگوزاریکانتان یان لە رێگەی ئیمێل یان واتساپەوە بەلگەنامەکانمان بۆ بنێرن ئێمەش وەک ئەرکی خۆمان نرخی حەقدەستەکەی دیاری دەکەین و پێش وەرگێڕانەکە لە نرخەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
نرخی وەرگێڕانەکە ئەوەستێتە سەر قورسی دەق و بەڵگەنامەکە و ئەگەر کارەکەش بەپەلە بێت یان نا.
نرخ و حەقدەستی تەرجومەی زارەکی
بۆ وەرگێڕانی زارەکیش بە هەمان شێوە نرخەکەی دیاری دەکرێت لەگەل تێچوی هاتو چۆ و کاتەکەدا کە دەیخایەنێت. تکایە پێشتر ئاگادارمان کەنەوە ئەگەر پێویست بە چوون بۆ فەرمانگە هەبوو بۆ دیاری کردنی کاتی تایبەت. لەسەر ئەم بڕگەیەش دەتواندرێ نرخێکی دیاریکراو بە رەزامەندی هەردوولا دابندرێت. لە پاش ئەمانەش دەتواندرێ کارو بارو خزمەتگوزاریەکان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە بە فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانەوە ئەنجام بدرێت.
پەیوەندی
دبلۆم بایۆلۆژی
وەرگێڕی دادگای هەریم
Reiterstaffelplatz 8
50968 Köln